المحكمة الاتحادية
plus4
پێش 10 مانگ

سەرۆکی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە مووچەی هەرێم، هۆشداری دەداتە عێراق و هەرێم

#ئاژانسی_هەواڵی_plus4

جاسم محەمەد عەبود؛ سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی جەختی لەپێویستیی دۆزینەوەی چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ کێشەی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم کردەوە.

عەبود وتیشی: لەئێستادا دادگا تاوتوێی پرسی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان هەرێم دەکات، دەبێت فەرمانبەرو خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ ناوچەکانی تری عێراق مووچە وەربگرن.

جەختیشیکردەوە: پێویستە فەرمانبەرانی زاخۆ هەمان مامەڵەی فەرمانبەرانی بەغداو سەڵاحەدین و دیالەو میسان و بەسرەیان لەگەڵدا بکرێت، چوونکه مووچه بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی خەڵکەو کەرامەتیان دەپارێزێت، بۆیە ناکرێت ئیتر ڕێگەبدرێت مووچە دوابخرێت، چوونکە فەرمانبەرانی هەرێمیش بەشێکن لەخەڵکی عێراق، دەبێت بەغداش کاربکات بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە.