جسر داقوق
plus4
پێش ساڵێک

بزانە پردەکەی داقوق کەی بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە

#ئاژانسی_هەواڵی_plus4

فەرمانگەی رێگاو پردەکانی کەرکوک رێژەی کارکردنی لەپڕۆژەی پردی داقوق ئاشکراکردو رایگەیاند، نزیکەی 60% کارەکانی پردەکە کۆتایی هاتووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد بەچڕی کار لەنوژەنکردنەوەی پردەکە دەکرێت و پێشبینیشیکرد لە ناوەڕاستی ئەم ساڵدا کارکردن تێیدا کۆتایی پێبێت و بەڕووی شۆفێراندا بکرێتەوە.

پردی داقوق یەکێکە لەپردە گرنگەکان کە شاری بەغداد بە کەرکوک و شارەکانی هەرێمی کوردستان دەبەستێتەوەو ساڵی رابردوو بەهۆی باران ولافاوەوە بەشێکی داڕوخا.