
PLUS4
پێش ساڵێک
دوای بڵاوبونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كچە خوێندكارێك كە بانگەشەی دەستدرێژیكردنە سەری دەكات لەلایەن مامۆستایەكەوە، بەڕێوەبەری قوتابخانەكەی لەپۆستەكەی دوورخرایەوە.
كچە خوێندكارێكی قوتابخانەی روئیەی شاری كەركوك، لەگرتەیەكی ڤیدیۆییدا دەردەكەوێت و بانگەشەی ئەوە دەكات بەڕێوەبەرو مامۆستاكەیەوە دەستدرێژی كراوەتە سەری و قسەی نەشیاوی پێدراوەو ئەشكەنجەدراوە.
سامان مەجید یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەروەردەی كەركوك بە ئاژانسی هەواڵی plus4ی راگەیاند: نوسینگەی وەزیری پەروەردە هاتووەتە سەر خەت و دەستبەجێ فەرمانێكی كارگێڕی بۆ دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری قوتابخانەكەی دەركراوە و لیژنەی لێكۆڵینەوەشی لەسەر پێكهێنراوە.