
PLUS4
پێش ساڵێک
جارێکیتر ژمارەیەک لە ماڵە کوردەکانی گەڕەکی عەرەفەی شاری کەرکوک سکاڵایان لەسەر تۆمارکرایەوەو ئەمجارەیان کۆمپانیای نەوتی باکوور سکاڵاکەی دژ تۆمارکردوون.
ئەو سکاڵایە دانیشتووانە کوردەکانی ناوچەی (الفین دار)ی نێو گەڕەکی عەرەفە دەگرێتەوە، ئەوەش بەبیانوونی ئەوەی گوایا موڵکی حکومەتیان داگیرکردووە.
لەئێستادا دانیشتووانە کوردەکەی گەڕەکی عەرەفە سەرباری تۆمارکردنی سکاڵا لەدژیان، لەهەمان کاتدا هەڕەشەی چۆڵکردنی خانووەکانیان لێدەکرێت.
ئەمە وێڕای ئەوەی لەسکاڵایەکی تردا یەکێک لەدانیشتووانی کوردی گەڕەکەکە وەک تۆمەتباری هەڵاتوو ناوی هاتووە، کەچی ئەو کەسە لەنێو ماڵەکەی خۆیدایە لەهەمان گەڕەک و هەڵنەهاتووە.