بؤليسسس
PLUS4
پێش ساڵێک

دوای پەیوەندیکردنی قوربانییەک بەهێڵی گەرمی (104) سەبارەت بەکەسێک کە لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەڕەشەی لەکچان کردووە.

 

دەستبەجێ تیمێک بەسەرپەرشتیی بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتن پێکهێنراو توانرا تۆمەتبارەکە لەگەڕەکی قادسییەی شاری کەرکوک دەستگیربکرێت.

 

تۆمەتبارەکە لەکاتی وەرگرتنی بڕێک پارە کە بەهۆی هەڕەشەوە لەکچان لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکرا، لەکاتی دەستگیرکردنیدا بڕی ۹۰۰ دۆلاری ئەمریکی و مۆبایلێکی زیرەک دەستیان بەسەردا گیراوە.