plus4
پێش ٢ ساڵ
ئەو کەسەی لەکەرکوک تەقەی لەماڵی بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک کرد دەستگیرکرا
دوای ئەوەی دوو کەس تەقەیان لە مالی بەرێوبەری قوتابخانەیەك کرد لە گەرەکی ڕێگای بەغدادی شاری کەرکوك، لەلایەن پۆلیسی کەرکوكەوە یەکێک لە تەقەکەرەکان دەستگیرکرا.
بەپێی بەیاننامەیەکی پۆلیسی کەرکوک، دوای یەک کاتژمێر لەئەنجامدانی تاوانەکە، لەلایەن بنکەی پۆلیسی تسعینەوە یەکێک لە هێرشبەرەکان دەستگیرکراوەو دانی بەوەدا ناوە لەگەل بەرێوەبەری قوتابخانەکە پێشوتر کێشەیان لەنێواندا هەبووە .





