plus4
پێش ٢ ساڵ
لیوا روکنە فێڵبازەکەی بەغداد دەستگیرکرا
دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی عێراق کەسێکی دەستگیرکردووە کە خۆی وەکو پلەدارێکی باڵای سوپا ناساندووەو هاوڵاتیانی هەڵخەڵەتانووە بەوەی دایاندەمەزرێنێت.
بەپێی بەیاننامەیەکی دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی عێراق، ئەو کەسە خۆی وەکو لیوا روکن لەریزەکانی سوپای عێراق ناساندووەو پارەی لە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی وەرگرتووە گوایە مامەڵەی دامەزراندنیان لەفەرمانگەکان راییدەکات.
دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەم کەسە تەنها بەوەوە نەوەستاوە، بەڵکو باج و ناسنامەی چەندین فەرمانگەی ساختەکردووە و بەکاریانی هێناوە لەفێڵەکانیدا.





