محمد شياع السوداني
plus4
پێش 10 مانگ

سودانی نایەوێت هێزەکانی ئەمریکا خاکی عێراق جێبهێڵن

#ئاژانسی_هەواڵی_plus4

رۆژنامەیەکی ئەمریکی باس داوایەکی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بەمانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق

ڕۆژنامەی "پۆلیتیکۆ"ی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، سودانی بە شێوەیەکی نهێنی بە بەرپرسانی ئەمریکی ڕاگەیاندووە، خواستی دانوستانی هەیە سەبارەت بەمانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق .

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، سودانى بەرپرسانی ئەمریکای لە رێگەى ڕاوێژکارە باڵاکانیەوە ئاگادارکردووەتەوە کە لێدوانەکانی ئەم دواییەی هەوڵێک بووە بۆ رازیکردنى بەرپرسانى حەشدى شەعبى و جدی نەبوو لە هەڵوێستەکانی.