فهمي بورهان
پێش ساڵێک

هیچ كوردێك ئامەدەنییە گەڕەكی نەورۆزی كەركوك چۆڵبکات

#ئاژانسی_هەواڵی_plus4

فەهمی بورهان سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دووپاتیکردەوە هیچ كوردێك ئامادە نییە گەڕەكی نەورۆزی كەركوك چۆڵبكات و لەو روەشەوە سکاڵای یاسایی تۆمارکراوە.

سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رویشیکردوەتەوە، لەگەڵ نوێنەرانی گەڕەكی نەورۆز دوا پێشهاتەكانی تاوتوێکردووە و هیواشی خواست حكومەتی عێراق هەمان ئەو مامەڵەیە لەگەڵ گەڕەكی نەورۆز بكات كە لە ناوچەكانی دیكەی عێراق پەیڕەوكراوە.