المفوضية
plus4
پێش ساڵێک

بزانە تانەکان کاریگەرییان لەسەر کورسی و ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەبێت

#ئاژانسی_هەواڵی_plus4

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند: تائێستا دەستەی دادوەری (80) تانەی یەكلاییكردووەتەوەو زۆربەی تانەكانیش تایبەتن بەكۆتاو سیستمی هەژماركردنی كورسییەكان، بەڵام كاریگەرییان لەسەر گۆڕینی ئەنجامەكانی هەڵبژادنەکان نابێت.

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند: دەستەی دادوەریی كۆمیسیۆن تائێستا (80) تانەی یەكلاییكردووەتەوە.

وتیشی: كۆی ئەو تانانەی ڕەوانەی دەستەی دادەری كراون، گەیشتوونەتە (294) تانە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە دەستەی دادوەری دوێنێ‌ تانە یەكلاكراوەكانی ناردووە بۆ كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان.

پێشتریش كۆمیسیۆن ڕایگەیاندبوو کە تانەكان كاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دروست ناكەن و زۆربەیان سەبارەت بە كۆتا و سیستمی هەژماركردنی كورسییەكانن.