plus4
پێش 10 مانگ
پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی ٣٧ کەسی داواکراوی ڕاگەیاند
فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک دەستیکرد بەئەنجامدانی مانۆڕێکی ئەمنی لەسەرتاسەری پارێزگاکە بۆ سەپاندنی ئاسایش و گەڕان بەدوای کەسانی لەیاسا دەرچوو، بەدواداچوون بۆ داواکراوان.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی پۆلیسی کەرکوک، هێزەکانیان توانیویانە (٣٧) داواکراو بەپێی ماددەی جۆراوجۆری یاسایی دەستگیربکەن.
لەلایەکی دیکەوە مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن و دەورییە، چەندین چالاکییان ئەنجامدا بەمشێوەیە:
جێبەجێکردنی ئەرکێکی هاوبەش لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی کەرکوک بە غەرامەکردنی (155) ئۆتۆمبێلی سەرپێچیکار.
دەستبەسەرداگرتنی (10) ماتۆڕسکیلی نایاسایی.
دەستگیرکردنی (5) لایەنی ناکۆک کە شەڕو پشێوی لەنێوانیان ڕوویدابوو.
دەستگیرکردنی (3) تۆمەتبار کە کاری دزیکردنیان ئەنجامدابوو.
دۆزینەوەی (4) منداڵ و ڕادەستکردنەوەیان بەخێزانەکانیان.
بەشداریکردن لە (6) حاڵەتی مرۆیی و چارەسەرکردنی کێشەکانیان.