ghghsds
plus4
پێش ساڵێک

ئەرشەد ساڵحی داوا دەكات 16 مانگ جارێك پێكهاتەیەكی كەركوك پۆستی پارێزگار وەبگرێت

#ئاژانسی_هەواڵی_plus4

لەبەیاننامەیەكدا پەرلەمانتار ئەرشەد ساڵحی داوادەكات پۆستی پارێزگار بەنۆبە بەسەر پێكهاتەكانی كەركوكدا دابەشبكرێت و هەر 16 مانگ جارێك پێكهاتەیەك ئەو پۆسە بەڕێوەببات.

دەشڵێت لە پێش و دوای ساڵی 2003 ەوە گۆڕانكاری دیموگرافی لە كەركوك ئەنجام دراوەو و لەئێستاشدا دەبێت هەرسێ پێكهاتەكە بەشداربن لە وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری كەركوك و ئەستەمە بتوانێت دوو پێكهاتە بەیەوە حكومەتی خۆجێی لە پارێزگاكە پێكبهێنن.

ئەوەشی خستوەتەڕوو ، بەرەی توركمانی و نوێنەرەكەیان لەپەرلەمانی عێراق لە پرسە ستراتیژییەكاندا هاوهەڵوێستن بەتایبەت ئەوەی پەیوەندیبە داهاتووی كەركوكەوە هەبێت.