بافل
PLUS4
پێش 10 مانگ

- دوا وتارەكانی توركیا ئاماژەی رونن كە بەئاشكرا چاویان بڕیوەتە كەركوك

 

- ئەوەی وەزیری دەرەوەی توركیا سەبارەت بەكەركوك وتی، دەستوەردانی سیاسی بوو هاوكاتە لەگەڵ دەستوەردانی سەربازییەكانی ئەو وەڵاتە.

- توركیا داوا دەكات پۆستی پارێزگاری كەركوك بە هاوبەشە توركمانەكانی بدرێت.

- داواكارییەكەی توركیا بەئامانجكردنی راستەوخۆی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە

- سەركەوتنەكانی یەكێتیی بەسەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی و بەدەستهێنانی پێنج كورسی ئەنجومەنی پارێزگا بەدڵی توركیا نییە و قەڵس بونە.

 

- دانانی حەسەن تۆران لەسەرۆكایەتی جبهەی توركمانی و دوورخستنەوەی ئەرشەد ساڵحی بەرهەمی دەستوەردانەكانی توركیا لەكاروباری توركمانی كەركوك.

 

- دانانی حەسەن تۆران لەسەرۆكایەتی جبهە بۆ دوو خاڵ دەگەڕێتەوە:

 

- یەكەم: هەمان بیركردنەوەو بۆچونی ئیسلامی هەیە لەگەڵ ئەردۆغان.

 

- دووەم: دۆستایەتی و نزیكایەتی لەگەڵ سەركردەكانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا هەیە پێچەوانەی ساڵحی كە پەیوەندییەكانی لەگەڵیاندا ساردە.

 

- هاكان فیدان بەوتەكانیدا دیاربوو كە ئەوان سوورن لەسەر پەرتەوازەكردنی نێوماڵی كورد و قوڵكردنەوەی ناكۆكییەكان و دابەشكردنی لایەنە كوردییەكان بەسەر دوو بەرەدا.