PLUS4
پێش ٢ ساڵ
موهەیمەن حەمدانی پەرلەمانتاری عەرەبی کەرکوک داوای لە عەرەبەکانی کەرکوک کرد خۆیان بۆ خۆپیشاندانێکی ملیۆنی ئامادەبکەن.
پەرلەمانتارەکەی عەرەب ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە دەبێت پارێزگاری کەرکوک بۆ پێکهاتەی عەرەب بێت و ئەو خۆپیشاندانە ملیۆنییەش بەمەبەستی پشتگیری لەبەدەستهێنانی پۆستی پارێزگاری کەرکوکە بۆ ئەو پێکهاتەیە.
حەمدانی بۆ بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە وتی: منیش لەگەڵ ئێوەدا لەپێشی پێشەوە بەشدار دەبم.
ئەم وتانەی حەمدانی لەکاتێکدایە کە پێکهاتەی عەرەب لەدوا هەڵبژاردندا بەسەر چەند لیستێکدا دابەشبوون و لەکۆتاییشدا سێ لیستی پێکهاتەکە شەش کورسیی ئەنجومەنی پارێزگایان مسۆگەر کرد.





