حكيم خسرو
plus4
پێش ٢ ساڵ

عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و ئەندامى وەفدی دانوستانكارى هه‌رێمه‌ له‌ به‌غدا رایگه‌یاند: وه‌زیری نه‌وت پێشنیازى ئه‌وه‌ی كرد كۆمپانیایه‌كى نه‌وتى له‌ هه‌رێم دابمه‌زرێنن كه‌ باره‌گاكه‌ى له‌ هه‌ولێر بێت، به‌ڵام موڵكى ئه‌وان بێت، ئێمه‌ش ئه‌و پێشنیازه‌مان هه‌بوو كه‌ خۆمان كۆمپانیاكه‌ دابمه‌زرێنین و ته‌واوى كاروباره‌كانى بوارى نه‌وت و پابه‌ندییه‌كان له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌م كۆمپانیا نه‌وتییه‌دا بێت".

 

وتیشى: "ئێمه‌ داواكارییه‌كه‌ى به‌غدامان ره‌تكرده‌وه‌ بۆ دامه‌زراندنى ئه‌و كۆمپانیایه‌ كه‌ موڵكى ئه‌وان بێت و پێمانوتن حكومه‌تى هه‌رێم له‌ چوارچێوه‌ى بڕگەی دووی مادده‌ى 112ى ده‌ستوور، نه‌وتى خۆى ده‌فرۆشێت و هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ى ده‌كات".