uyuufggf
plus4
پێش 10 مانگ

عەبدوڵای کوێخا موبارەک بۆ کەوادر و سەرکردایەتی پارتی: مەمنونتان نیم ھەرچیتان داوە پێم و بۆم کردووە لێمی بسێننەوە

 

-  دەنگێک لە ناو ئەندامانی پارتی بەرزبوەتەوە دژی ئەوەی نابێت حزبەکەیان خەڵکی تازە وەربگرێت و تەنھا گرنگی بە کادر و ئەندامانی کۆنی خۆیان بدات کە ئەم بیرکردنەوەیە یەکێکە لەو ھەڵە کوشندەیەی لەگەڵ چەند ھۆکارێکی دیکە بۆتە ھۆی پاشەکشێی دەنگی پارت.

 

- لە ھەر کۆڕ و کۆبونەوە و مەجلیسێکدا ناوی من بە نمونە دەھێندرێتەوە گوایە پارتی زۆر شتی بۆمکردووە و زۆر گرنگی پێمداوە.

 

- من نەھاتوم لە حزبەکەتان بپاڕێمەوە تا وەرم بگرێت، بەڵکو چەند جارێک کەمال کەرکوکی و لقی ١٩ی چەمچەماڵ لەسەر بانگێشتی مەسرور بارزانی داوام لێکرا بچمە ڕیزی پارتییەوە.

 

- دوای ئەوەی لەگەڵ جەنابی کاک مەسرور دانیشتین گەیشتم بەو قەناعەتەی ببم بە پارتی بەبێ ھیچ مەرج و داواکاریەک، تەنھا ڕێزم لێبگیرێت و بەس.

 

- تائێستا ھیچ پلە و پۆست و ئیمتیاز و موچە و نەسریە و دوێخانانە و سەیارە و پرۆژەم لە حزبەکەتان وەرنەگرتووە.

 

- ئەوەی ھەیە و کراوە پارتی ٦٠٠ گەنجی چەمچەماڵ و کەرکوکی بەناوی فەوجێک دامەزراندووە کە زۆربەیان کوڕ و ئەندام و لایەنگری خۆتانن و ڕەنگە ھەر بیست کەسێکی لە خزم و خێزانی من بێت.

 

- ئەو هێزەش چونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و وان لە ئەرکی سەربازی خۆیان لە میحوەری پردێ نەک لە ماڵەکەی من، موچە بۆ خۆیان وەردەگرن نەک بۆ من، دەنگدەر و پشتیوانی حزبەکەی ئێوەن نەک ھی من.

 

- لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردودا زۆرترین کێشەی سیاسی، یاسایی، کۆمەڵایەتی، ئەمنی و ئیداریم بۆ دروستکراوە لە سنورەکەی خۆم تا ئەو ئاستەی کراوم بە قاتیل و پیاو کوژ، تائێستا سێ گەنجمان بە سیناروێی جیاجیا کوژراوە کە یەکێکیان کوڕی خۆمە، چەندین گەنجمان بریندار کراوە، کەسێک لە نزیکەکانی من نەماوە بە شەوان تەقە لە ماڵی نەکرابێت لە چەمچەماڵ، ھۆکاری زۆربەی ئەمانەش تەنھا پارتیبونمانە.

 

- ئەگەر ڕەتکردنەوە و پێنەزانینی ئێوە نەبێتە ھۆی ساردبونەوەمان، ھەموو ئەو زەخت و فشارانەی باسمکرد کارمان تێناکات و پاشگەزمان ناکاتەوە لە ھەڵبژاردنی ڕێگا و ڕێبازی پارتی و بارزانیە.

#ئاژانسی_هەواڵی_plus4