plus4
پێش 10 مانگ
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان سەبارەت بەکۆبونەوەی لەگەل سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی ، تەئکیدی لەگرنگی سستمی نۆرە (تناوب) لەنێوان پێکهاتەکانی کەرکوک کردوەتەوە سەبارەت پۆستی پارێزگاری کەرکوک، بەشێوەیەک لەم خولی هەلبژاردنەدا هەر پێکهاتەو ماوەیەکی دیایکراو پۆستی پارێزگار وربگرن.
هاوکات ماردین کایا بەرپرسی رێکخستنی سیاسی لەبەرەی تورکمانی لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی plus4 رایگەیاند، ئەوان وەکو بەرەی تورکمانی داوای پۆستی پارێزگاری کەرکوک دەکەن ، یاخود دەبێت پۆستەکە بۆ ئەم خولی هەڵبژاردنە بەشێوەی نۆرە بێت و هەر ماوەیەک لەلایەن پێکهاتەیەکەوە بەڕێوەببرێت.