
plus4
پێش ساڵێک
پەرلەمانتارانی کەرکەکی یەکێتیی سەبارەت بە گەڕەکی نەورۆز لەگەڵ لیوا ڕوکن ساڵح حرز فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکەک کۆبونەوە.
پەرلەمانتار دیلان غەفور دەڵێت: لەکۆبونەوەکەدا بەدواداچوونمان بۆ کێشەی گەڕەکی نەورۆز کرد کە هێزەکانی سوپای عێراق هەڵیانکوتابووە سەر ژمارەیەک ماڵی ئەو گەڕەکە.
دەشڵێت، هەموولایەک دڵنیا دەکەینەوە بەوردی چاودێری بارودۆخەکە دەکەین و هەڵکوتانەسەر ماڵان قبوڵ ناکەین، ئەو بڕیارەشی درابوو بۆ چۆڵکردنی ژمارەیەک ماڵی ئەو گەڕەکە لە ئێستادا ڕاگیراوە.