PLUS4
پێش 10 مانگ
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاریدا فەوجەكانی پۆلیسی ئامادە لەكەركوك و سێ پارێزگەی تر، پەیوەندیان بە فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگاكانیانەوە بۆ سەر فەرماندەیی هێزەكانی پۆلیسی ئیتیحادی بگوازرێتەوە.
لەكەركوك چوار فەوجی ئامادە هەن و لەچوارچێوەی لیوایەكدا رێكدەخرێنەوەو دەچنە سەر فەرماندەیی پۆلیسی ئیتیحادی.
بەپێی نوسراوەكەی وەزارەتی ناوخۆ، پێویستە بڕیارەكە لە 1ی نیسانەوە تاوەكو 30ی حوزەیران جێبەجێ بكرێت.