ghghtytr
plus4
پێش 10 مانگ

لەساڵی ڕابردوودا نیوەی ئۆتۆمبێلەکانی عێراق غەرامە کراون

#ئاژانسی_هەواڵی_plus4

به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتووچۆی گشتیی عێراق، زیاتر له‌ حه‌وت ملیۆن ئۆتۆمبێل له‌ عێراقدا هه‌ن کە لەساڵی ڕابردوودا زیاتر لەنیوه‌یان غه‌رامه‌ كراون.

میقداد میری؛ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند: له‌ساڵی 2023 دا زیاتر له‌ سێ ملیۆن و 500 هه‌زار ئۆتۆمبیل غه‌رامه‌ كراون، کە ده‌كاته‌ نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌.

وتیشی: ژماره‌ی سه‌رپێچییه‌كانی هاتووچۆ له‌ساڵی 2023، به‌راورد به‌ساڵی 2022 به‌ڕێژه‌ی زیاتر له‌ 300% زیادی كردووه‌، ئه‌وه‌ش كاتێك له‌ساڵی 2022دا یه‌ك ملیۆن سه‌رپێچی هاتوچۆ تۆماركرابوو.

ئاشكراشیكرد: له‌ساڵی 2023 دا داهاتی ته‌واوكردنی مامه‌ڵهو پێبژاردنی سزاكان، 462 ملیار دینار بووه‌و شه‌ش هه‌زارو 900 ڕووداوی هاتووچۆ تۆماركراون.