plus4
پێش 10 مانگ
فەرماندەکانی پۆلیس و ئۆپەراسیۆنەکان پلانی نوێی ئەمنی و هەواڵگری دادەنێن
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک و بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کەرکوک، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی ئەمنییان کرد کە بەڕێوەبەرانی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانیان تێدا بەشداربوون.
لەکۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێک تاوتوێکران بەمەبەستی باشترکردنی پلانی هەواڵگری و ئەمنیی پارێزگای کەرکوک.
هەردوولا کۆک بوون لەوەی پلانە هەواڵگرییەکان بەپێی گۆڕانکارییە ئەمنییەکانی ئێستاو پێویستیی هەماهەنگیی نێوان دەزگا ئەمنییەکان نوێبکرێتەوە، جەختیشیان لەپێویستیی جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆن و چالاکیی هاوبەش کردەوە، وێڕای جەختکردنەوە لەچالاککردنی ڕۆڵی هاووڵاتیان لەهەماهەنگی هێزەکانی ئەمنیدا.