uiyu
plus4
پێش 10 مانگ

بەرپرسێکی پەروەردەی کەرکوک بەڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

#ئاژانسی_هەواڵی_plus4

دوای ئەوەی تەندروستی کەرکوک رەتیکردەوە هیچ کەسێک بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەپارێزگاکە گیانی لەدەستدابێت، لقی کەرکوکی سەندیکای مامۆستایانی عیراق لەپۆستێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، رایگەیاندووە کە ئەندازیار زیا غانم بەرپرسی هۆبەی بینای قوتابخانەکان لە پەروەردەی کەرکوک ، بەهۆی توشبوونی بەڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

زیا غانم دانیشتوی گوندی خەرابە رووتەی سنوری قەزای دوبزەو ماوەیەک لەمەوبەر لەیەکێک لەنەخۆشخانەکانی کەرکوک گیانی لەدەستدا و پاشان وا بڵاوبوەوە کە بەهۆی توشبونی بەڤایرۆسی کۆرۆنا مردووە ، بەڵام تەندروستی کەرکوک ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە.

ماوەیەکە پەتایەکی هاوشێوەی کۆرۆنا لەکەرکوک و چەند ناوچەیەکی دیکە بڵاوبوەتەوە ، بەڵام تائێستا بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی عێراق هیچ رونکردنەوەیەکی لەوروەوە بڵاونەکردوەتەوە.