بودجەی عێراق
plus4
پێش ساڵێک

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند ، بودجەی ساڵی 2024 عێراق گۆڕانکاری زۆری تێدا ئەنجامدەدەریت بەهەردوو بەشی بەکاربردن و وەبەرهێنانەوە.

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رونیکردوەتەوە، بودجەی ئەمساڵ بەتەواوەتەی جیاواز دەبێت لەبودجەی ساڵی رابردوو لەڕووی داهات و خەرجی و نرخی نەوتەوە، هەروەها بودجەی ئەساڵ چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری و هەلی دامەزراندن لەخۆدەگرێت.

دەشڵێت، حکومەت کاتێک بودجەی سێ ساڵی پەسەندکرد بۆ ئەوەبووە حکومەت بەردەوام بێت سەرفکردن و راپەڕاندنی کارەکانی لەکۆتایی هەموو ساڵێک.