
plus4
پێش ساڵێک
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریداوە چەند رێوشوێنێک لەبەرژەوەندیی مامۆستایان بگرێتەبەر.
بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی پەروەردە، لەگەل دەستپێکی ساڵی نوێ، رێوشوێنی جدی دەگرنەبەر کە سوودی بۆ مامۆستایان و دەستەی فێرکردن هەیە لەڕووی دەروونی و بەرقەراربوونی خوێندن لەنێو قوتابخانەکاندا.
ئەوەشی خستوەتەڕوو: بڕیاریانداوە لەنێو بینای قوتابخانەکان و بەتایبەت بێنا نوێیەکان هۆڵێکی فراوان بەهەموو پێداویستییەکانیەوە دابین بکرێت و بکرێن بە دایەنگە بۆ منداڵانی مامۆستایان و دەستەی فێرکردن کە ئەمەش رۆڵێکی گەورەی دەبێت لەبەرقەرارکردنی ڕەوشی مامۆستایان لەڕووی درونییەوە، هۆکارێکیشە تا مامۆستایان بە توانایەکی باشترەوە وانەکان بڵێنەوە، بەمەش پرۆسەی خوێندن بەشێوەیەکی گشتی لێی سودمەند دەبێت