رێبوار تەها
plus4
پێش 10 مانگ

رێبوار تەها سەرۆکی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە پەیامێکی لەپێشوازیی ساای نوێدا بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند: ئیتر کاتی ئەوەیە یەکبگرین، بۆ دامەزراندنی ئیدارەیەکی نوێ .

🔶 پێویستە ساڵی نوێ بکەینە دەرفەت بۆ کۆتاییهێنان بە پەرتەوازەیی و دابڕان و بە سازان و گفتوگۆی برایانە هەنگاو بنێین رووەو دامەزراندنی ئیدارەیەکی تازە بە بەشداری هەموو هێز و لایەن و پێکهاتە ڕەسەنەکانی کەرکوک، بەجۆرێک ڕەنگدانەوەی ئیرادە و خواستی هەموو کەرکوکییەکان بێت بێ جیاکاری.

🔶 خەڵکی کەرکوک لە رابردوودا دووچاری نەهامەتی و دەردە سەری زۆر بوونەتەوە، بۆیە کاتی هاتووە یەکبگرین بۆ کۆتاییهێنان بەکێشەکانی نێوانمان و تەکبیری جددی و گفتوگۆی راشکاوانە بکەین بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و ئارامی و هێنانەدی خۆشگوزەرانی و باشترکردنی بژێوی ژیانی هاووڵاتیان لە شارە ئازیزەکەمان.