plus4
پێش 10 مانگ
ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک- سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە
هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی بەدیهێنانیی تەواوی خواست و مافە بەدەست نەهاتووەکانیی میللەتەکەمان بێت.
سوپاس و دەستخۆشی خۆم ئاراستەی جەماوەری خۆڕاگری کەرکوک، و ئەندام و لایەنگرانیی یەکێتیی، و سەرجەم چین و توێژەکانیی پارێزگاکە، و دەنگدەرانیی ئازیز بکەم، بە ئەرکی نیشتمانیی و مێژوویی خۆیان هەڵسان، و بە جۆش و خرۆشێکی کوردانەوە بەشداریان لە پڕۆسەی دەنگداندا کرد.
سەرکەوتنی گەورە و مێژووییان بۆ (لیستی ١٤٢ی هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە) تۆمارکرد، و دووبارە بە دەنگەکانیان کوردستانیی بوونیی کەرکوکیان سەلماندەوە.
ئەو راستییە مێژوویەیاتان سەلمان کە «کەرکوک» و «یەکێتیی» دووانەیەکی لێکدانەبڕاون .