plus4
پێش 10 مانگ
عەمید میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: شەهیدکردنی کارمەندەکەی پۆلیسی کەرکوک دەرکەوتووە کردەوەی تیرۆرستییە و لەئێستادا گەڕان بەدوای تاوانباران بەردەوامە.
وتیشی، دۆخی ئەمنی کەرکوک سەقامگیرەو بڕیارە ساڵی داهاتوو دۆسییەی ئەمنی شارەکە بەتەواوەتی رادەستی وەزارەتی ناوخۆ بکرێت.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ ئاشکرایکرد، پێشمەرگە لەژوری ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک بەشدارە و هەماهەنگی باش لەگەڵ حکەمەتی هەرێم هەیە و بەردەوام چالاکی ئەمنی هاوبەش ئەنجام دەدەین