plus4
پێش 10 مانگ
باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق ؛ سەرسوڕمانی خۆی لەئاست لێدوانی وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی عێراق پیشاندا کە چەندین تۆمەتی ناواقعی و نابەرپرسانەی تێدایە.
لێدوانەکەی وتەبێژی حکومەتی ھەرێم تێکەڵەی زانیاری چەواشەکارانەو درۆیە، بەتایبەتیش لە بابەتی بانگەشەکردن بۆ برسیکردنی ھاووڵاتیانی ھەرێم و پشتگوێخستنی ژمارە فەرمییەکانی دابینکردنی پارە بە دانپێدانانی فەرمانبەرانی ھەرێم.
عەوادی دەڵێت: یەکێک لە ئەرکەکانی حکومەتی فیدراڵی، پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییە لەسەرتاسەری عێراق و جیاوازی نەکردنە لەنێوان هاوڵاتیانیدا، حکومەتی فیدراڵ کۆمەڵێک ڕێوشوێنی گرتۆتەبەر و لێکۆڵینەوەی بۆ ئەو هێرشەی ئەمدواییە کردووەتەوە بۆ ئاشکراکردنی.
ناوبراو ئەم جۆرە لێدوانانە رەوتی لێکۆڵینەوەکان ئاڵۆزتر دەکەن کە بەدەسەڵاتی ئەمنی فیدراڵ و بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەحکومەتی هەرێمی کوردستان سپێردراوە.