پۆلیسی کەرکوک
plus4
پێش 10 مانگ

بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئەفسەرو پلەدارانی ئەمنی، پلانەکانی بۆ جەژنی سەری ساڵ تاوتوێکرد.

بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک، لەکۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ئەفسەرو پلەدارو کارمەندانی پۆلیسی کەرکوک ئەنجامدا کە ئامانج لێی پاراستنی ئاسایشی شاری کەرکوکە لەڕۆژانی جەژنی سەری ساڵ.

لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە بڵاوە پێکردنی سەرجەم هێزەکانی پۆلیس بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتیان لەسەرتاسەری شارەکە.

فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک داوای لەسەرجەم هاووڵاتیان کرد نابێت بەهیچ شێوەیەک یارییە ئاگرینەکان بەکاربهێنن بۆ گوزارشت کردن لە دڵخۆشییان، هەروەک داواشیکرد هاووڵاتیان بەشێوەیەکی شارستانیانە ئاهەنگ بگێڕن، لەبەرامبەریشدا داوای لەهێزەکانی پۆلیس کرد، مامەڵەیەکی جوان لەگەڵ هاووڵاتیاندا بکەن.