فەهمی بورهان
plus4
پێش ساڵێک

فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەناونیشانی "عەرەب بوون بەیەک، نەخشەی کوردی چی بێت!" نوسینێکی بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت:

هەڵبژاردنی پارێزگاکان تەواو بوو، وەک چاوەڕوان ئەکرا هەرسێ لیستە عەرەبێکەی کەرکوک یەکیان گرت و فراکسوێنێکی یەکگرتووی هاوبەشیان دروست کرد، ئەم پێشهاتە هەم دەرفەتەو هەم

ئاستەنگ ،دەرفەتە بەومانایەی پێویستە ئێمەی کوردیش ئەو هەنگاوەی پێویستە بینەین خێراتری بکەین ،بەشێوەیەکی بابەتی و دوور لەبنەمای کارو کاردانەوە دەرگای گفتوگۆیەکی هاوسەنگیش بخەینە ڕوو، توانای ئەوەی هەبێت بەرەیەکی بەرفراوان دروست بکات لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و کەرکوکێکی نوێش ستراتیژبێت لای ، لەم ستراتیژەدا کوردو تورکمان و عەرەب و پێکهاتەکانی تر بناغەکەی پێکبهێنن،بەهۆیەوە هەموو لایەک هەست بکەن ئەتوانن لە دەرگای گفتوگۆی کوردێ وە داهاتووی شارەکە دیاری ئەکەن،ئاستەنگە بەومانایەی بۆ دەبێت پێکهاتەی عەرەبی ئاستەنگ و جیاوازیە قوڵەکانیان لابەرن و ئێمەش تا هەنوکە ئاسۆی گفتوگۆیەکی جدی ناوماڵی کوردیمان لێدەرنەکەوتبێت.