
plus4
پێش ساڵێک
بەفەرمی، زمانی کوردی لەپاڵ زمانی عەرەبی، بۆ سەر لۆگۆی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک زیاد کرا.
هاوشانی زمانی کوردی، هەریەک لە زمانی نەتەوەکانی شارەکە، تورکمانی و ئاشووری بۆ سەر لۆگۆی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک زیادکراو لەئێستاشدا زمانی هەرچوار نەتەوەکە لەسەر لۆگۆکە بەدی دەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر تەنها زمانی عەرەبی لەسەر لۆگۆکە بەدی دەکرا.