
plus4
پێش ساڵێک
گروپی تیـرۆرستی د١عـــش شەهیدو بریندارکردنی دوو کارمەندەکەی پۆلیسی کەرکوک لەنێو بازاڕی نزیک قەڵای گرتەئەستۆ.
رۆژی پێنجشەممە٢٨ی کانونی یەکەمی٢٠٢٣کردەوەکە لەنێو بازاڕی گەراج حەویجەی شاری کەرکوک رویدا.
دوو کەسی دەمامکدار بەدەمانچە تەقە لە دوو کارمەندی چالاکییەکانی ( پاراستنی یاسا ) دەکەن و یەکێکیان بەناوی "شوان تاهیر" شەهید دەکەن.
پۆلیسی کەرکوک بەدواداچون و لێکۆڵینەوەی چڕی دەستپێکردووە بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی تاوانەکە.
لەدوای روداوەکە، پۆلیسی کەرکوک هەموو دەموچاو داپۆشینێکی لەنێو شارەکە قەدەغەکرد.
پێشتر ئاژانسی هەواڵی plus4 لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویکردەوە کە ئەنجامدەرانی کردەوەکە سەر بەگروپی د١١عـــشن و لەتۆڵەی سزادانی چوار ئەندامی گروپەکە لەلایەن دادگای کەرکوک ئەو کردەوەیەیان ئەنجامداوە.
روداوەکە لەکاتێکدابوە کە سێ لیژنەی وەزارەتی ناوخۆ لەکەرکوک بون بۆ هەڵسەنگاندنی هێزەکانی پۆلیس تاوەکو ساڵی نوێ مەلەفی ئەمنی رادەستی پۆلیسی خۆجەیی شارەکە بکەن.