plus4
پێش 10 مانگ
محەمەد شەیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق لەپەراوێزی پێشوازی کردن لەنوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی هەرێم ڕایگەیاند لەچوارچێوەی هەمواری یاسای بودجە گرفتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر دەکەین،
سەرۆک وەزیران لەبڵاوکراویەکدا باسی لەوە کردووە لەنزیکەوە گوێمان بۆ داخوازیەکانی نوێنەرانی مامۆستایان گرت وپرسی باشتر کردنی بژێوی ژیانی هاوڵاتیانی هەرێممان تاوتوێ کرد،
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد هەوڵەکانی حکومەت بەردەوامە بۆ هەموار کردنەوەی یاسای بودجە ودورخستنەوەی لەهەر ناڕونیەک لەپرسە داراییەکان لەنێوان هەرێم وبەغدا لەگەڵ لێژنەی دارایی پەڕلەمان لەهەوڵداین پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوامی هەبێت،
ڕونیشی کردەوە ئێمە دژی هیچ جوڵەیەک نین کەداوای موچەی مامۆستایان بکات ولەهەوڵدان مافی هەموو هاوڵاتیان بەیەکسانی دابین بکەن.