plus4
پێش 10 مانگ
ئەمشەو لەکۆمەڵگەی سماییل بەگی ناحیەی شوان، شەڕ لەنێوان خاڵۆزاو پورزایەک رویداوە و کەسێک کوژراوە و دایکیشی بریندارە.
تاوانەکە ئەمشەو رویداوە کاتێک گەنجێکی هەرزەکار هەڵدەکوتێتە سەر ماڵی خاڵۆی و دەستڕێژی گولەی لێکردوون بەهۆیەوە کوڕێکی خاڵۆزای گیانی لەدەستداوەو دایکیشی برینداربوە بەڵام دۆخی تەندروستی دایکی قوربانییەکە ناجێگیرە.
کوژراوەکە ناوی ( توانا فەتحوڵایە ) تاقانەی حەوت خوشکە و باوکی دوو منداڵە کە یەکێکیان تووشبوی شێرپەنجەیە .