plus4
پێش 10 مانگ
کەمێک پێش ئێستا لەلایەن چەکدارێکی نەناسراوەوە، تەقە لەدوو کارمەندی پۆلیسی پاراستنی یاسا ( حفظ القانون ) کرا و یەکێکیان گیانی لەدەستداو ئەوەی دیکەشیان بەسەختی بریندارە.
چەکدارەکە دەمامکدار بوەو دوای تاوانەکە هەڵاتووە.
بەوتەی پۆلیس، جگە لەدوو کارمەندەکەیان، ژنێکیش کە لەنزیک شوێنی روداوەکە بوە برینداربوە.