دادگای فیدرالی
plus4
پێش ٢ ساڵ

ئەمڕۆ لەدانیشتنی دادگای فیدرالیدا کە لەسەر سکاڵایەکی سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا، داواکرا لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا سیستەمی چوار بازنەیی پەیڕەو بکرێت.

دادوەر داوای لەنوێنەری کۆمسیۆن کرد کە ئامادەی دانیشتنەکە بوو، ژمارەی دانیشتووانی هەڵەبجە وەک بازنەی چوارەم دیاری بکەن تاوەکو کورسییەکانی بەسەر دابەشبکرێت.

دادوەر دانیشتنەکەی بۆ رۆژی ٢١\١\٢٠٢٤دواخست تاوەکو کۆمسیۆن بتوانێت لەم ماوەیەدا داتاو زانیارییەکسن بخاتە بەردەست.