کارتی نیشتمانی
plus4
پێش 10 مانگ

عەبدولئەمیر شمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: ڕۆژی ٣\١\٢٠٢٤ مان وەک وادەی پەسەند کردنی کارتی نیشتمانی دەستنیشان کرد، وەک تاکە بەڵگەنامەی فەرمی بۆ سەرجەم هاووڵاتییانی عێراق.

تا ئەو کاتە سەرجەم هاووڵاتیانی عێراق دەتوانن مامەڵەکانی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی ئەنجام بدەن و ببنە خاوەنی ئەو بەڵگەنامە فەرمییە، چوونکە لەمەولا وەک تەنها بەڵگەنامەی فەرمی لەسەرانسەری عێراق کاری پێدەکرێت.