grg
plus4
پێش ساڵێک

پۆلیسی کەرکوک ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی دۆسییەی ئەمنی دەکات

#ئاژانسی_هەواڵی_plus4

لەسەر راسپاردەی وەزیری ناوخۆی عێراق، ماوەی دوو رۆژە لیژنەیەکی وەزاریی لەکەرکوک بۆ هەڵسەنگاندن و ئاستی ئامادەیی پۆلیسی کەرکوک بۆ وەرگرتنی دۆسییەی ئەمنی پارێزگاکە.

لەو چوارچێوەیەدا لیژنەکە چەند کۆبونەوەیەکی لەگەڵ ئەفسەرو فەرماندەکان ئەنجامداوەو سەردانی پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک کردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە کەموکورتییەکان.

لیژنەکە تەئکیدی کردووەتەوە لەبەرزکردنەوەی ئاستی شەڕکردنی هێزەکان و پڕکردنەوەی هەموو ئەو بۆشاییانەی هەن، تا هیچ بۆشاییەک نەبێت بۆ رودانی کردەوەی نەخوازراو.

بەپێی زانیارییەکان بڕیارە ساڵی داهاتوو دۆسییەی ئەمنی کەرکوک رادەستی پۆلیسی کەرکوک دەکرێت.