plus4
پێش 10 مانگ
حکومەتی عێراق رایگەیاندووە هێزە ئەمنییەکانیان راسپاردووە بە توندی مامەڵە لەگەڵ ئەو گروپانە بکەن کە هێرش بۆ سەر بارەگای نێردە نێودەوڵەتی و ئەو ناوچانە ئەنجامدەدەن کە راوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانانی تێدایە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە ، ئەوهێرشانە دوژمنکارانن و سەروەری دەوڵەتی عێراق پێشێل دەکات و لەژێر هیچ پاساوێکدا قبوڵ ناکرێت.
هاوکات حکومەتی عێراق لەراگەیەندراێکدا ئیدانەی هێرشەکەی ئەمریکا دەکات، کە لە ژێر ناوی بەرپەرچدانەوە و تۆڵەدا ئەمڕۆ چەند پێگەیەکی سەربازی عێراقی کردوەتە ئامانج وبەهۆیەوە کارمەندێک کوژراوە و (١٨)ی تر برینداربوون کە بەشێکیان هاوڵاتی مەدەنین .