شاخەوان
plus4
پێش 11 مانگ

شاخەوان عەبدوڵا رایگەیاند: کورسی کورد بۆ هەلبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەناوچەکانی دەرەوەی هەریمی کوردستان وەکو پێویست و لەئاست خواستی خەلکی کوردستان بەگشتی و کوردستانیانی ئەو ناوچانە نەبو ، جا هۆکارەکەی هونەری بیت یان بابەتی تەنزیمی و تەنانەت کەمتەرخەمیش بیت.

وتیشی، لەدوای ٢٠٠٥ وە یەکەم جارە کورد لەنیوەی کورسیەکانی کەرکوک کەمتر بهێنێت بەلام ئەوەی گرنگە توانرا لە کەرکوک کورد وەکو پێکهاتە زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجومەنی پاریزگا ببات و بەپلەی یەکەم بمینیت.

شاخەوان عەبدوڵا داوا دەکات هەرچی زووە تیمی کوردی بۆ گفتوگۆ و دانوستاند لەگەل پێکهاتەکانی تر بۆ دانانی کەسیکی دلسۆزی کورد وەکو پارێزگار لەکەرکوک دەست بەکاربن و بەرنامەیەکی چری هەمەلایەن بۆ ئەو ناوچانە دارێژن و لەگەل پێکهاتەکانی تر گفتوگۆیان لەبارەوە بکریت.

ئەو سەرکردەیەی پارتی دەڵێت:" هیوادارم هەموولایەک سودی لە هەڵەکان وەرگرتبێت و هۆکاری دابەزینی دەنگی کوردیش هەرکەس و لایەنیک بیت سزای حزبی و یاسایی خۆی وەرگریت."