plus4
پێش 11 مانگ
گروپی شانۆیی هاوار لەرونکردنەوەیەکدا دەڵێت، دوای ئەوەی رۆژی ٢٠٢٣/١٢/٢٣ لە سەربازگەی کۆنی تۆبزاوە مۆنۆدرامای (سەلمە) نمایشکرا ، سەرەتا لەلایەن ئەو هێزە سەربازییەی نزیک ئەو شوێنە جێگیرکراون هەوڵدرا ڕێگریبکەن و کارەکە نمایشە نەکرێت .
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، دوای پەیوندیکردنیان بە (ئاڤێستا شێخ محەمەد) لێپرسراوی مەڵبەندی ١٨ی رۆژهەڵاتی کەرکوک هاوکارو پشتیوانی جدی بوو بۆ نمایشکردنی کارە شانۆییەکە.
رونیشیکردوەتە ئەمڕۆ هەواڵی ئەوەمان پێگەیشتووە کە یەکێک لە جوتیارەکانی گوندی تۆبزاوا لە لایەن دادگاوە داواکراوە بە دوو هۆکار کە یەکێکیان بە پێی ماددەی ٢٢٩ی سزادانی عێراقی و هۆکاری دووەم بەبیانووی هاندان و کۆکردنەوەی دانیشتوانی گوندەکە لەنێو سەربازگەکەدا بۆ دژایەتیکردنی سوپای عێراق ، کە ئێمە پێمان وایە ئەمە تەنها بیانویەکە و ئەو کەسانەی لەوێ ئامادەبوون تەنها بۆ بینینی مۆنۆدراماکە ئامادەبوون نەک دژایەتیکردنی هیچ کەس و لایەنێک .
دەشڵێت پێویستی دەزانین ئەمە بۆ ڕای گشتی ڕوونبکەینەوە و پشتیوانی خۆمان بۆ دانیشتوانی گوندی تۆبزاوا و کاک (ساتع ناسیح) ئەو کەسەی لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیرکراوە ڕابگەیەنین .