plus4
پێش 11 مانگ
موجەتەبا محەمەد مەهدی بەیاتی سەرۆکی هاوپەیمانی کەرکوکنا لەیەکەم بەیاننامەی دوای هەڵبژاردن، دەڵێت:" وەک رێکخراوی بەدر دەستپێشخەری یەک لیستیمان کرد بەڵام سەرکردەکانی بەرەی تورکمانی رەتیانکردەوەو چەند مەرجێکیان هەبوو ئەویش دانانی دەستەواژەی جەبهەو حەسەن تۆران سەرۆکی قەوارەکە بێت بەهۆیەوە رێککەوتن نەکرا."
دەشڵێت: ئەوانەی دەنگی تورکمانیان پەرتەوازەکرد دیارن و نامانەوێت کەس بکەینە ئامانج.
سەرۆکی هاوپەیمانی کەرکوکنا کە لەحزب و هێزە شیعەکان پێکهاتووەو نەیانتوانی کورسی بەدەستبهێنن دەڵێت:" گومانمان لەئەنجامەکان هەیەو تانەمان لێی داوەو لەدادگای ئیتیحادیش سکاڵامان تۆمارکردووەو لایەنگرانمان ئاداردەکەینەوە کە چاوەڕێی راسپاردەو فەرمان بن .