کادری پارتی
plus4
پێش ساڵێک

کاوە ئەحمەد کادری پێشکەوتووی پارتی دیموکراتی کوردستان لەمیانی دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند: پێویستە هەر ئەمشەو یەکێتی و پارتی هاوپەیمانێتی ناوخۆیی پێکبهێنن و نێوماڵی کورد یەکبخەین تاوەکو دژی نەیارەکان بوەستینەوە.

وتیشی، نەوەی نوێ و ئیسلامییەکان دەنگێکی زۆری کوردیان بەفیڕۆدا و ئەو ململانێ و ئیرهابە فکریەی کەناڵەکەی نەوەی نوێ دەیکات زیانی زۆری بەر کوردی کەرکوک گەیاند و دەبوو بەسەر دوو لیستەکەی یەکێتی و پارتی دابەشبونایە وئێستا ٩ کورسیمان هەبوو.

ئەو کادرەی پارتی ئەوەشی خستەڕوو کە دوای ئەم هەڵبژاردنە شۆک بونەو دوور لەحزبایەتی بیردەکاتەوەو دەڵێت " دەبێت ئاڵای سەوزو زەرد نەمێنێت و لەژێر ئاڵای کوردستاندا کۆببینەوەو گۆڕانکاری لەدەموچاوەکان بکرێت."