بانگەشەی پارتی
plus4
پێش 11 مانگ

فەهمی فایەق کارگێڕی لقی کەرکوکی پارتی رایگەیاند : بەرپرسی لقی پارتی لەکەرکوک و چەندین حزبی کوردی دیکە و تەنانەت یەکێتیش کراوە بون بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی یەکڕیزی حزبە کوردییەکان و بەشداریکردن بە یەک لیست لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بەڵام کەمال کەرکوکی بەبێ گفتوگۆکردن و تاوتوێی پرسەکە رەتی کردەوە، بە پاساوی ئەوەی یەکێتی 16ی ئۆکتۆبەری ئەنجامداوە، ئەو خوێندنەوەیەش لەلایەن کەمال کەرکوکییەوە هەڵەبو.

ئەوەشی راگەیاند گەر کورد یەک لیستی هەبوایە ڕەنگە لایەنە کوردییەکان بیانتوانیایە  نۆ کورسی ببەن  لە کەرکوک ، فرە لیستی و پەرتەوازەیی هەڵەیەکی گەورەبو هەڵەکەش لە کەمال کەرکوکی بو، ئەگەرنا یەکێتی بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی یەکریزی لیستەکان کراوە بو.