لایەنگرانی بەعس
plus4
پێش 11 مانگ

هێزەکانی ئاسایشی نیشتیمانی لەکەرکوک کەسێکی بەتۆمەتی بانگەشە وپشتیوانی بۆ حزبی بەعس دەستگیرکرد، دادگای تاوانەکانیش حوکمی ( ٥ ) ساڵ زیندانیکردنی بەسەر 10 کەسی تردا سەپاند کە پێشتر بانگەشەیان بۆ حزبی بەعس کردووە.

ئەمڕۆ ئاسایشی نیشتیمانی لەکەرکوک بڵاوی کردەوە پاڵپشت بە یاسای قەدەغەکردنی حزبی بەعس ژمارە (٣٢)ی ساڵی (٢٠١٦) کەبەگژداچونەوەی ئەو کەسانەیە بانگەشە بۆ حزبی بەعس دەکەن، هێزەکانیان پاش بەدواداچونی تەواو توانیویەتی یەکێک لەو کەسانە دەستگیر بکات کە لە گرتە ڤیدیۆی ئاهەنگێک لەبەردەم پارێزگای کەرکوک دەرکەوتووە وستایشی ڕژێمی پێشوو دەکات.

لەلایەکی دیکەوە دادگای تاوانەکانی کەرکوک حوکمی زیندانیکردنی بۆ ماوەی( ٥ )ساڵ بەسەر( ١٠ ) کەسدا سەپاند کە پێشتر بەهەمان تاوان دەستگیرکرابون.