plus4
پێش ٢ ساڵ
لە سەروبەندی دادگاییكردنی یەكێك لە سەركردەكانی گروپی تیرۆریستی داعش لە ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، تۆمەتێكی دیكەی بەسەردا ساغ دەبێتەوە ئەویش كووشتنی كارمەندێكی رێكخراوی فریاكەوتنی ئەمریكیە كە لە پێناو هاوكاری خەڵكی سوریا گەشتی كردبوو.
بەڵام دواتر دەكەوێتە ژێر چنگی داعش و بە دڕندەترین شێوە مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت و دواتر لەلایەن ئەبوبەكر بەغدادیەوە دەستدرێژی سێكسی دەكرێتە سەر، تا مووشەكێكی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان كۆتایی بە ژیانی دەهێنێت.
)شافعی الشیخ(، سەركردەیەكی باڵای گروپی تیرۆریستی داعش بوو، لای خۆیەوە سەرپەرشتی گروپێكی توندڕەوی دەكرد لە ژێر ناوی (بیتلز)، سەرجەم ئەندامەكانی گروپەكە بریتانی بوون، پێشتریش هەر لە هەناوی گروپی داعشەوە ئەم گروپە دروست ببوو.
(لیا ملا) ،كچە ئێزیدییەكی دانیشتووی ناحیەی شنگالە، وەكو شایتەحاڵێك ئامادەیی دانیشتنی دادگاییكردنی (شافعی الشیخ)ی سەركردەكەی داعش دەبێت لە ئەمریكا، لەو دانیشتنەدا لیا دەڵێت:" لەگەڵ (كایلا مولر) كە كچە كارمەندێكی رێكخراوی فریاكەوتنی ئەمریكیە، زیندانی كراوەو (شافعیش) یەكێك بوو لە چاودێرەكانی نێو زیندانەكە.
كایلا مولر، لە ساڵی 2013 گەشتی سوریا دەكات لە پێناو هاوكاریكردنی خەڵكی سوریا، دواتر لەگەڵ هاوڕێیە سوریەكەی دەچنە نەخۆشخانەی حەلەب، بەمەبەستی چارەسەركردنی سیستمی مایكرۆفۆنی نێو نەخۆشخانەكە.
وەك دەوترێت شانە نستووەكانی گروپی (بیتلز) دەستگیری دەكەن كە خودی (شافعی) سەرپەرشتی ئەو گروپە دەكات و رەوانەی یەكێك لە گرتوخانەكانی گروپی تیرۆرستی داعشی دەكەن.
لیا مەلا، لەكاتی وەرگرتنی ووتەكانی باس لەوە دەكات لەگەڵ چەندین ژنانی ئێزدی تردا، لە نێوان گرتوخانەكانی داعش جێگۆڕكێیان پێ كرا، تا گەییشتە ئەوەی لە یەكێك لە گرتوخانەكاندا چاوی بە مۆلەری ئەمریكی دەكەوێت و ئاشنای ژیانی دەبێت، وەك لیا باسی كردوە" زۆرجار بە هەندی ووشەی عەرەبی و لە رێگەی زمانی جەستەوە هەوڵیانداوە لە مەبەستی یەكتر بگەن.
لیا ئاماژە بەوە دەكات:" هەر لەو رۆژەدا بە قۆڵبەستكراوی (كایلا مۆلەر) دەبەن و لە دوای چەند سەعاتێك دەیهێننەوە، وەك لیا دەڵێت لە كاتی گەڕانەوەیدا بۆ نێو زێدانەكە، مۆلەر تاسا بوو، زۆر خراپ ترساندبویان چوونكە پێیان وتبو، هەر هەوڵێكی هەڵهاتن بدات دەیكوژن.
لە دوای دوو رۆژ مانەوە لەو گرتوخانەدا، دواتر دەگوازرێنەوە بۆ ماڵی (ابوسیاف)، كە ئەویش سەركردەیەكی باڵابوو لە نێو ریزەكانی چەكدارانی داعشدا، لەگەڵ گەییشتنیان بەو ماڵە هەر وەكو مرۆڤی كۆیلە مامەڵەیان لەگەڵ دەكرا.
لیا راشیگەیاندوە" دوای هەفتەیەك مانەوە لە ماڵی (ابو سیاف)، دواتر لەگەڵ مۆلەر دەگوێزرێنەوە بۆ شوێنێكی زۆر قێزەوەن، كە ئەو جێگایە تەرخان كرابوو بۆ دەستدرێژی كردنە سەر ژنە زیندانیەكانی ژێر دەستی داعش.
لیا دەڵێت، شەوێكیان (ابوبكر بغدادی) خەلیفەی داعش، دێتە لایان و مۆلەر وەكو بارمتە لەگەڵ خۆی دەبات.
ئەو هاوڕێیەی مۆلەر ئاشكرای دەكات:" بۆ رۆژی دواتر كە مۆلەر دەگەڕێتەوە، زۆر بێتاقەت دەردەكەوت فرمێسك لە چاوەكانی قەتیس ببون، رووحی شكێندرابوو، كە هەواڵی دۆخی پرسیوە، دەردەكەوێت كە دەستدرێژی سێكسی كراوەتە سەر، جیا لەوەش لەلایەن خودی بەغدادی خەلیفەی داعشەوە، هەڕەشەی لێكردنەوەی سەری لە لاشەی كراوە گەر بێتو هەوڵی هەڵهاتن بدات.
پاشان لیای ئێزیدی ئامادەسازی دەكات بۆ هەڵهاتن لە گرتوخانەكە و پێش وەختیش مۆلەری هاوڕێی ئاگادار دەكاتەوە كە پێكەوە ئەو هەنگاوە بگرنە بەر و هەڵبێن، بەڵام مۆلەر لە ترسی روحی خۆی بوێری ئەوە ناكات و مانەوە لە گرتوخانەكە هەڵدەبژێرێت.
لە دواین چركە ساتی دابڕاندنیان، مۆلەر دەستەكانی لیا دەگوشێت و پێی دەڵێت:" لەكاتی دەربازبوونت، هەموو جیهان لەم چیرۆكەی من ئاگادار بكەوە.
بوێری لیا بۆ دەربازبون لەو نەهامەتیە بە جۆرێك بەسەر دڵ و دەرونی زاڵ دەبێت، سڵ لە سزا و عاقیبەتی دوای ئەو هەنگاوەی خۆی ناكاتەوە، هەر بۆیە لە پەنجەرەی یەكێك لە گرتوخانەكەوە هەڵدێت، تا دەستی دەگاتە سەر مۆلیدەیەك و پاشان لەوێوە بەسەر دیواری پەرژینی گرتوخانەكە سەردەكەوێت و هەڵدێت.
لیا مەلا لە دوای دەربازبوونی، چیرۆكی زێندانیكردنی مۆلەر دەگەیەنێت بە رەفیقێكی براكەی، كە ئەوكات وەكو وەرگێر لای هێزەكانی ئەمریكا كاری دەكرد.
لە كۆتاییشدا، گروپی تیرۆرستی داعش لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە، (كایلا مولر) لە بۆردومانی فرۆكە جەنگیەكانی ئوردن كوژراوە، بەڵام تا ئێستا ئەم هەوالە گوومانی لای ئەمریكا دروست كردووە.