
plus4
پێش ساڵێک
کاوێز مەلا پەروێز لەنوسینێکدا سەبارەت بەدەرەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەڵێت، ئەوانەی ئەیانوت: کورد دە کورسی یان هەر شانزە کورسییەکە بەدەستبهێنێ هیچی پێ ناکرێ ؛لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی رێکخراوی بە بەرنامە کاریان ئەکرد بۆ ساردکردنەوەی کورد لە بەشداریکردن؛ هەر ئەوانەن ئێستا دەڵێن: کورد دۆڕاوە. هەبوو زیاتر پێی لێ دائەگرت و ئەیووت: ئەگەر پارێزگاریش کورد بێت، هێشتا کورد هیچی پێ ناکرێت. کەچی ئێستا شیوەن ئەکات کە کورسییەکانمان بایی ئەوە نییە پارێزگار دابنێین. ئەوانە میزاجیان بەو جۆش و خرۆشەی کوردی شارەکە تێکچووە.
سەبارەت بەهەڵبژاردنەکەش نوسیوێتی، ئەم هەڵبژاردنە هەر هیچی بۆ کورد نەکردبێ و نەکات ئەوە دوو خاڵەی دەسکەوتە:
یەکەم:
وزەی کوردبوون و ئازایەتیی کوردی لە کەرکوک سەلماند،
دووەم:
ئیدارەی ئایندەی شارەکە بێ کورد و لە دەرەوەی ئیرادەی کوردی نابێ.
ئەوە بەشە گەورەکەی بردنەوەیە.