پۆلیسی کەرکوک
plus4
پێش ساڵێک

دوای ئەوەی ژمارەیەک هاوڵاتی عەرەب لەبەرانبەر باڵەخانەی پارێزگای کەرکوک هێرشیان کردە سەر گەنجێک کە جلی کوردی لەبەردابوو بەهۆیەوە شانێکی شکاوەو ئۆتۆمبێلەکەشی زیانی زۆر بەرکەوتووە.

ئەمڕۆ فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک پێشوازی لەگەنجەکە کردو لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێنا و رایسپاردن هەموو ئەو کەسانەی لەو دەستدرێژییەدا بەشداربونە دەستگیربکرێن.

فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک دەڵێت: بەیەکەوە لەدایکبوین و دەژێین و دەمرین، ئەم هەڵسوکەوتانە ئاژاوەو ئاشوبی تائیفی و نەتەوەیی دروست دەکەن و مەترسییەکەی لە تیـــ.رۆر کەمتر نییە.