شنیار ئەنوەر
plus4
پێش 11 مانگ

من نەوەی شەهیدی سەرکردە شەهید جەلیل سوسێیم!

باپیرم لە سلێمانیەوە دەچێتە کەرکوک و لەوێ شەهید دەبێت، دەڵێت ئەوکات عەرەبەکان خەڵکی کەرکوکیان دەچەوساندەوە. بەبێ ئاوڕدانەوە نەک تەنها ژیانی خۆی و خێزانەکەی بەڵکو رۆحی خۆشی کردە قوربانی. سێ منداڵی بەبێ نازی باوکایەتی و ترس و ژێردەستەی ڕژێمی ئەوکاتەدا گەورەبون. بەڵام لەبەرئەوەی بە ڕاستگۆی و بە دڵسۆزی لە پێناو نیشتیمان و نەوەکانی ئایندەدا تێکۆشا باکی بە دڕندەی بەهێزی ڕژێم نەبو. . خەڵکی کەرکوک ٦٠ ساڵ گۆڕەکەی باپیری منیان پاراست و نەیان هێشت تەرمەکەی بکەوێتە دەست ئەو ڕژێمە! مانگی هەشتی ئەمساڵ گڵگۆکەی گەڕایەوە سلێمانی.

من کەرکوکی نیم بەڵام کەرکوکم خۆشدەوێت. هیوادارم خزمەتی ئەو شارە بکرێت.