دەنگدان
plus4
berî 2 salan

پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند لەرۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەکەرکوک بەکارهێنانی درۆن بۆ وێنەگرتن یاخود کاروباری تایبەت قەدەغەیە ئەگەر رەزامەندی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی لەسەر نەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ئۆتۆمبێلی بار لە 5 تۆن بۆ سەرەرە و هەروەها ماتۆرسکیل و (ستوتە) قەدەغەیە لەو رۆژەدا هاتوچۆ بکات.